سبەی یەكەم كاروانی حاجیان دەگاتەوە هەرێم

سبەی یەكەم كاروانی حاجیان دەگاتەوە هەرێم

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:43
سبەی یەكەم كاروانی حاجیان دەگاتەوە هەرێم
0

لایک

سبەی دووشەممە، یەكەمین كاروانی حاجیانی هەرێم دوای بەجێهێنانی فەریزەی حەج، لە عەرەبستانی سعوودیەوە دەگەڕێنەوە هەرێم.

وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئاینیی، لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، “سبەی 18-8-2022، یەكەمین كاروانی حاجیانی هەرێمی كوردستان، كە ژمارەیان 200 حاجیی پارێزگای هەولێرە، دەگەنەوە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی ھەولێر”.

بەپێی راگەیەندراوەكە، “ئەو فڕۆكەیەی حاجیانی هەولێر دەگوازێتەوە، كاتژمێر 8ی بەیانی لە شاری جەددە بەڕێدەكەوێت و كاتژمێر 11 دەگاتەوە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر”.

وەزارەتی ئەوقاف ئاماژەی بەوەشكردووە، “گەشتەكان بەردەوامییان دەبێت تاوەكو رۆژی 24ی ئەم مانگە، سەرجەم حاجیانی كوردستان دەگەنەوە ھەرێمی كوردستان”.