سبەی مووچەی چەند شوێنێكی دیكە دابەش دەكرێت

رۆژی یەك شەممە 5-2-2023 وەزارەتی دارایی ئابووری حكومەتی هەرێم بڵاویكردۆتەوە كە ڕۆژی دووشەممە ڕێكەوتی 2023/2/6، دەست بەدابەشكردنی مووچەی مانگی 1 ی فەرمانبەران دەكرێت، و سەرەتاش مووچەی وەزارەتی تەندروستی دابەش كرا.

بە گوێرەی خشتەكە سبەی یەكشەممە 12-2-2023  مووچەی وەزارەتی ناوخۆ،بەڕێوەبەرایەتی دامودەزگا نەوتییەكان،بەڕێوەبەرایەتی گشتی رەگەزنامە، دابەش دەكرێت.

هەروەها ڕێكەوتی  2023/2/28 بەدابەشكردنی مووچەی خانەنشینی پێشمەرگە، دابەشكردنی مووچەی مانگی 1 ی فەرمانبەران كۆتایی دێت.