سبەی لەم پارێزگایەی عێراق پشووی فەرمی دەبێت

سبەی لەم پارێزگایەی عێراق پشووی فەرمی دەبێت

پارێزگای دیالە، بەهۆی پلەکانی گەرما، بۆ سبەی پێنجشەممە پشووی فەرمی راگەیاند

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:43
سبەی لەم پارێزگایەی عێراق پشووی فەرمی دەبێت
0

لایک

پارێزگای دیالە، بۆ سبەی پێنجشەممە پشووی فەرمی لە گشت دامودەزگا حکومییەکان رایگەیاند.

لە بڵاوکراوەیەکدا پارێزگای دیالە رایگەیاندووە، بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما، سبەی پێشنجشەممە 4ـی ئابی 2022، لە گشت دامودەزگا حکومییەکانی سنووری پارێزگاکە پشووی فەرمی دەبێت.

جێی باسە، ئەمڕۆ چوارشەممە، دەستەی کەشناسی عێراق بڵاویکردووەتەوە، پلەکانی گەرمای سبەی پێنجشەممە، بەراورد بە ئەمڕۆ لە ناوچەکانی ناوەڕاست بەرزبوونەوە بەخۆیانەوە دەبینن و لە ناوچەکانی باشووریش بەرزبوونەوەی بەرچاو لە پلەکانی گەرما تۆماردەکرێت.