سبەی ئەو بەشەی شەقامی 120 مەتری هەولێر دادەخرێت
وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی هه‌ولێر(ئەربیل) له ئاگادارییه‌كدا بۆ هاووڵاتییان و شوفێرانی شاره‌كه رایگه‌یاند، كه سبه‌ی هه‌ینی بۆ ماوه‌یه‌كی كاتی شه‌قامی 120 مه‌تری داده‌خرێت.
فازڵ حاجی، وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی هه‌ولێر رایگه‌یاند، "سەرجەم هاووڵاتییان و شوفێران ئاگادار دەکەینەوە کەوا لە رۆژی هەینی 2022/12/16 لە کاتژمێر (12 تاکو 1)ی پاش نیوەڕۆ واته بۆ ماوەی ته‌نیا یەک کاتژمێر، بەشێکی شەقامی 120مەتری داده‌خرێت.
فازڵ حاجی ئه‌و شوێنه‌شی دیاری كرد کە داخستنه‌كه ده‌گرێته‌وه و دەکەوێتە نێوان (عینکاوە و گەزنە) له شه‌قامی 120 مه‌تری شاری هه‌ولێر، هۆکارەکەشی پەڕاندنەوەی هێڵی کارەبایه بەسەر ئه‌و شەقامەدا.