سبەی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی کۆدەبێتەوە
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • سبەی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی کۆدەبێتەوە

سبەی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی کۆدەبێتەوە

رەنگە بڕیار لەسەر هەڵوەشاندنەوەی سیسته‌می هاوسەرۆکایەتی بدرێت

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:43
سبەی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی کۆدەبێتەوە
0

لایک

سەرچاوەیەک لە ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتیمانی بە میدیا ناوخۆییەکانی راگەیاند، سبەی یەكشەممە 28-08-2022 کاتژمێر 11ـی پێشنیوەڕۆ لە بارەگای ئەنجومەنی سەرکردایەتی لەنێو مەکتەبی سیاسی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی کۆدەبێتەوە.

سەرجاوەکە وتیشی، کۆبوونەوەکە بە شێوەیەکی سەرەکی بۆ گفتوگۆکردنە لەسەر دۆخی نێوخۆی یەکێتی و رەنگە بڕیار لەسەر هەڵوەشاندنەوەی سیسته‌می هاوسەرۆکایەتی بدرێت و بڕیار و پێشنیازەکانی دیداری یەکێتی جێگیر دەکرێن.

لە کۆبوونەوەکە ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان، دۆخی عێراق و هەرێم و دواین پێشهاتەکانی دۆخی سیاسی عێراق تاووتوێ دەکرێت و هەڵوێستی یەکێتی لەوبارەوە دەخرێتەڕوو.

ئەم کۆبوونەوەیەی یەکێتی دوای ئەوەدێت کە ئێوارەی رۆژی شەممە 27-08-2022، د. فوئاد حوسێن، سەرۆکی لێژنەی دانوستاندنکاری پارتی بۆ پێکهێنانی حکومەتی عێراق سەردانی سلێمانی کرد و لەگەڵ بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کۆبووەوە.

ئامانج لە کۆبوونەوەکەی بافڵ تاڵەبانی و د. فوئاد حوسێن تاوتوێکردنی هەنگاوەکانی پڕۆسەی پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق، دۆخی هەرێم و زیادبوونی هەماهەنگییەکان لەنێوان پارتی و یەکێتی بۆ قۆناخی داهاتوو.