سبه‌ی ئه‌نجامی وه‌رگرتنی ده‌رچووانی پۆلی 12 له‌ زانكۆ و په‌یمانگاكان راده‌گەیە‌ندرێت

وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی ئاشكرای كرد كه‌ سبه‌ی چوارشه‌م كاتژمێر 1ی دوای نیوه‌ڕۆ ئه‌نجامی وه‌رگرتنی ده‌رچووانی پۆلی 12 له‌ زانكۆ و په‌یمانگاكان ڕاده‌گه‌نن.

وه‌زاره‌ته‌كه‌ له‌ ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه ‌دا: سبەى چوارشەم ڕێکەوتى (2022/10/12) كاتژمێر 1ى دواى نیوەڕۆ لە کۆنگرەیەکى رۆژنامەوانیدا، ئەنجامى وەرگرتنى دەرچووانى پۆلى دوانزەى ئامادەیی لە زانکۆ و پەیمانگەکانى هەرێمى کوردستان ڕادەگەیەنرێت.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا: هەر لە کۆنگرە رۆژنامەوانییەکەدا تەواوى وردەکارییەکانى وەرگرتنى دەرچووان لە زانکۆ و پەیمانگەکان و ژمارەى پێشکەشکاران و وەرگیراوان بە شێوازە جیاجیاکان ڕادەگەیەنرێت.

جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌ دواى ڕاگەیاندنى ئەنجامەکان، ڕاسته‌وخۆ دەرچووان دەتوانن شوێنى وەرگرتنیان لە زانکۆ و پەیمانگەکان وەربگرنەوە.