ساڵح محەمەد عێراقی: بێبەرین لە هەموو گرووپێکی چەکداری کە هەوڵی شێواندنی ئاسایشی نیشتمان دەدەن
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • ساڵح محەمەد عێراقی: بێبەرین لە هەموو گرووپێکی چەکداری کە هەوڵی شێواندنی ئاسایشی نیشتمان دەدەن

ساڵح محەمەد عێراقی: بێبەرین لە هەموو گرووپێکی چەکداری کە هەوڵی شێواندنی ئاسایشی نیشتمان دەدەن

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:42
ساڵح محەمەد عێراقی: بێبەرین لە هەموو گرووپێکی چەکداری کە هەوڵی شێواندنی ئاسایشی نیشتمان دەدەن
0

لایک

ساڵح محەمەد عێراقی، کە بە وەزیری موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر ناسراوە رایگەیاند، کەسانێک دەرکەوتوون کە کار بۆ دروستکردنی گرووپی چەکداری دەکەن و دەیانەوێت بە پێشێلکردنی شەریعەت، یاسا و ئاسایشی نیشتمان، بەرەنگاری گەندەڵی ببنەوە، بۆیە رەوتەکەیان بێبەریبوونی خۆی لە هەموو هەنگاوێکی لەو شێوەیە رادەگەیەنێت.

ساڵح محەمەد عێراقی لە تویتێکدا ئەمڕۆ باسی لەوەکردووە، “بیستوومە کەسانێک هەن کار دەکەن بۆ پێکهێنانی گرووپی سەربازی تایبەت، کە ئەرکیان پێشێلکردنی شەریعەت، یاسا و تێکدانی ئاسایشی نیشتمانە، لێرەشەوە رایدەگەینین کە ئەو کارە بەشێک نییە لە رەوشت و رێگەی ئێمە بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ گەندەڵکاران”.

ئاماژەی بەوەشکردووە، رەوتی سەدر بێبەرییە لە هەموو ئەو کەسانەی ئەو هەنگاوە دەنێن و هێزی نایاسایی دروست دەکەن، بۆیە داوا لە هەموو لایەنەکان دەکات دژیان بووەستنەوە چونکە هەنگاوەکەیان دژی یاسا ئاسمانی و زەمینییەکانە.

بڕیارە شەممەی داهاتوو حکومەتی نوێی عێراق لەلایەن محەمەد شیاع سوودانی بخرێتە بەردەم پەرلەمان بۆ ئەوەی دەنگی لەسەر بدرێت.