سامان بەرزنجی: بەشێکی گرتفی کەمی دەرمان پەیوەندی بە بەغدادەوە هەیە
  • TEBA KURDİ
  • تەندورستی
  • سامان بەرزنجی: بەشێکی گرتفی کەمی دەرمان پەیوەندی بە بەغدادەوە هەیە

سامان بەرزنجی: بەشێکی گرتفی کەمی دەرمان پەیوەندی بە بەغدادەوە هەیە

سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی هەرێم رایگەیاند، "بەشێکی گرتفی کەمی دەرمان پەیوەندی بە بەغدادەوە هەیە".

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:44
سامان بەرزنجی: بەشێکی گرتفی کەمی دەرمان پەیوەندی بە بەغدادەوە هەیە
0

لایک

سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی هەرێم رایگەیاند، “بەشێکی گرتفی کەمی دەرمان پەیوەندی بە بەغدادەوە هەیە”.

سامان بەرزنجی، کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لە سلێمانی لەگەڵ بەرێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی و کۆگاکانی دەرمان ئەنجامدا.

وەزیری تەندروستی رایگەیاند، “لە هەوڵی بەردەوامدا بووین بۆ چارەسەری کێشەی کەمی دەرمان لە نەخۆشخانە حکومییەکاندا و  بەشێکی گرتفی کەمی دەرمان پەیوەندی بە بەغدادەوە هەیە”.

ئاماژەی بەوە کرد، تا ئێستا مانگانە تەنها بۆ دەرمان شەش ملیار دینار وەکو بودجەی پاڵپشتی لەلایەن حکومەتەوە دابینکراوە، وتیشی “دابین کردنی دەرمان راستەوخۆ پەیوەندی بە بەرێوەبەرایەتییەکانەوە هەیە دەتوانن لە رێگەی لیژنەی کڕینیشەوە دەرمان بکڕن و دابینی بکەن”.

سامان بەرزنجی، باسی لەوەشکردوە، لە چەند مانگی رابردوودا بەهۆی نەبوونی نەختینە و نەدانی پارەی کۆمپانیاکانەوە نەتوانراوە دەرمان بەپێی پێویست بۆ نەخۆشخانەکان دابین بکرێت. راشیگەیاند، هەوڵدەدرێت نەختینە و شایستەکان لە بانکەکان زیاتر بکەن بۆ ئەوەی پرۆسەی دابین کردنی دەرمان خێراتر بکرێت و بودجەی پاڵپشتیش لە شەش ملیارەوە بۆ حەوت ملیار زیادبکرێت. ئەوەشی خستوتەڕوو، رەنگە بانکەکان لە هەندێ شوێن نەختینەی باشییان هەبووبێت و گرفتی کەمی دەرمانیان نەبووە