وەزیری سامانە سروشتییەکان بە وەکالەت رایگهیاند، به فهرمانی مهسرور بارزانی بِڕیاریدراوه دەست بە جێبەجێکردنی کاری پێویست بۆ دابینکردن و دابەشکردنی نەوتی سپی بەسەر هاووڵاتیان لە مانگی داهاتوودا بکرێت.
کەمال محهمهد، وەزیری سامانە سروشتییەکان بە وەکالەت له راگهیهندراوێكدا ئاماژەی بەوەکردووە، “دەست بە جێبەجێکردنی کاری پێویست بۆ دابینکردن و دابەشکردنی نەوتی سپی بە سەر هاووڵاتیان لە مانگی داهاتوودا دەکەین، و سەرەتا لە ناوچە سارد و شاخاوییەکان دەستپێدەکرێت”.
له راگهیهندراوهكهدا هاتووه، لهسهر فهرمانی مەسرور بارزانی، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، هەردوو وەزارەتی سامانە سروشتییەکان و وەزارەتی دارایی و ئابووری بۆ دابینکردنی نەوتی سپی ماڵان راسپێردراون، بڕیارە لە مانگی تشرینی یەکەم، لە سەرەتادا لە ناوچە شاخاوییەکان (ناوچە ساردەکان) بە شێوەی پاڵپشتیکراو دەست بە دابەشکردنی نەوتی سپی بکرێت.