زەمالەی خوێندنى ماستەر لە كۆریای باشوور رادەگەیێندرێت

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی فەرمانبەرانى وەزارەتەکەى ئاگادار دەکاتەوە کە وڵاتی کۆریاى باشوور لە چوارچێوەى ئەم پرۆژە هاوبەشەى کە بۆ دەرفەتى خوێندن لە ماوەى (5) ساڵ لە نێوان سەنتەرى لێکۆڵینەوەى پەرپێدانى نێودەوڵەتى کۆریاى باشوور و حکومەتى هەرێمدا هەیەتى، (2) دوو کورسى خوێندنى ماستەر بە شێوەى زەمالەی خوێندن پێشکەش بە دامودەزگاکانى وەزارەتەکەمان کردووە لە بوارەکانى (سیاسەتى گشتى، سیاسەتى پەرەپێدان و بەڕێوەبردنى گشتى).

وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی حكومه‌تی هه‌رێم بڵاویكرده‌وه‌، هەر کەسێک ئەم مەرجانەی خوارەوەى تیادا بەرجەستە دەبێت و ئارەزووی خوێندنی لە زانکۆکانی وڵاتی کۆریاى باشوور بە لەبەرچاوگرتنی ئەم تێبینیانەی خوارەوە دەکات، تکایە داواکاری لە رێگەی ئەم لینکەی خوارەوە پێشکەش بە سەرچاوەی زەمالەکە بکەن:
http://www.kdischool.ac.kr/…
ماستەر:

• پێشکەشکار دەبێت هاووڵاتی هەرێمی کوردستان بێت.
• پێشکەشکار دەبێت بە لایەنی کەم دوو ساڵ خزمەتی هەبێت لە پاش بە دەستهێنانی دواین بڕوانامە.
• ئاستی توانستی زمانی داواکراو لە بەرنامەیەک بۆ بەرنامەیەک جیاوازە، بۆیە بەر لە پێشکەشکردن، تکایە تەواوی وردەکاریەکانی ئەم بەرنامەیە بخوێننەوە کە داواکاری بۆ پێشکەش دەکەن.
• داواکار دەبێت لە هەمان بواری خۆی داواکاری بۆ بەرنامەی ماستەر پێشکەش بکات. (واتا بەکالۆریۆسەکەی لە هەمان بوار بێت).
• کاندیدی سەرکەوتوو لەلایەن وەزارەتەکەمان تەنها مۆڵەتی خوێندنی پێدەدرێت واتا بە مووچەی بنەڕەتی و دەرماڵە جێگیرەکان.
• کاندیدی سەرکەوتوو لەلایەن وڵاتی کۆریاى باشور پشتگیری دارایی دەکرێت، بۆ وردەکاری زیاتر تکایە سەردانی ماڵپەڕی زەمالەکە بکەن.
• پێشکەشکردن راستەوخۆ و تەنها لە رێگەی ماڵپەڕی سەرەکی زەمالەکە (کۆریاى باشور) دەبێت.
• رۆژی (2022/4/19) تەواوی کۆپی ئەم دۆکیۆمێنتانەی خوارەوە پێشکەش بە وەزارەتەکەمان/ بەرێوەبەرایەتی نێردراوان بکەن.
• پێویستە پێشکەشکار لاری نەبوونی فەرمانگەکەی بهێنێت کە تیایدا ماوەی ساڵانی خزمەتی دوای بە دەستهێنانی دواین بروانامەی بە روونی تیایدا دیاری کرابێت. لەگەڵ پوختەی راژە کە هاوپێچی نوسراوی لاری نەبوونەکە بێت. بەڵام ئەگەر دانەمەزرا بوو ئەوا پێویستە وێنەیەک لە کارتی زانیاری یان پشتگیری موختاری گەرەک بهێنێت.
• وێنەیەک لە بڕوانامەی بەکالۆریۆس بە هەردوو شێوە (بە نمرە و بڕوانامەی دیواری).
• توانستی زمانی ئینگلیزی.
• پاسپۆرت.

وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا ئاماژه‌ به‌وه‌شده‌كات، هەرکەسێک ئەو مەرج و ڕێنماییانەی سەرەوەی تێدا بەرجەستە نەبێت، دواجار مۆڵەتی خوێندنی پێنادرێت.

راشیده‌گه‌یه‌نن، بۆ هەر پرسیارێک یان زانیاری زیاتر سەرەتا سەردانی ماڵپەڕی زەمالەکە بکەن.