زێلێنسکی: لەگەڵ تورکیا کۆدەبینەوە

زێلێنسکی: لەگەڵ تورکیا کۆدەبینەوە

ڤۆڵۆدیمیر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکراینا رایگەیاند بە مەبەستی نێوەندیگری کردنی لە پڕۆسەی گواستنەوەی ھاووڵاتیانی سڤیل لە ماریوپۆڵ کە لە رەوشێکی مرۆیی نالەباردان، پێشتر لەگەڵ تورکیا کۆبوونەتەوە و لەوبارەوە دووبارە کۆدەبنەوە.

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:45
زێلێنسکی: لەگەڵ تورکیا کۆدەبینەوە
0

لایک

زێلێنسكی، لە پەیامێکی ڤیدیۆییدا رایگەیاند ئەمڕۆ رێڕەوە مرۆییەکان لە شارەکانی دۆنێتسک، لوهانسک و زاپۆرۆژییا کراونەتەوە. ئەوەشی خستەڕوو لە ماریوپۆڵ و شارەکانی دیکەی ئەو ناوچەیە شەش هەزار و ٢٦٦ هاووڵاتی سڤیل گواستراونەتەوە و بە تایبەت لە شاری ماریوپۆڵ کە لە رەوشێکی مرۆیی نالەباردایە، بۆ گواستنەوەی بریندار و کوژراوان کۆبوونەوەیەکی دیکەیان ئەنجامداوە.

سەرۆکی ئوکراینا، وتیشی “لە کۆبوونەوەداین لەگەڵ تورکیا بۆ ئەوەی وەکو نێوەندگرێک هاوکاریمان بکات لە رزگارکردنی سڤیل و سەربازەکانمان لە شارەکە. هیواخوازم بگەین بە ئەنجام و لە ئايندەیەکی نزیکدا زانیاری وردتر لەم بارەیەوە رابگەیەنم”.

زێلێنسکی هۆشداری دا ئەو دایک و باوکانەی لە رووسیا منداڵەکانیان بانگهێشتی ئەنجامدانی خزمەتی سەربازی زۆرەملێ دەکرێن و رایگەیاند “ئەو بڕیارە لە رواڵەتدا بە شتێکی نەریتی لێکدەدرێتەوە. بەڵام ئەمە بانگهشێتکردنێکی نائاساییە. ئەوانەی ئەمساڵ بۆ خزمەتی سەربازی بانگهێشت دەکرێن رەنگە دژبە ئێمە بنێردرێنە جەنگ. بۆیە ئەمه گرێنتی کوژران دەداتە چەندین گەنج”.

زێلێنسکی تیشکی خستەسەر ئەوەی رووسیا بەتایبەت لە کریمیا لە هەواڵی وەرگرتنی هاووڵاتیانە بۆ خزمەتی سەربازی کە ئەمەش پێشێلکردنی یاسا مرۆییە نێودەوڵەتییەکانە. بۆیە بانگەوازی کریمیای کرد دژ بەم هەوڵەی رووسیا بوەستنەوە و گوێڕایەڵی فرمانەکان نەبن. ئەگەر هەر سوودی نەبوو خۆیان بە ئۆکراینا بسپێرن.

زێلێنسکی ئاماژەی بەوەشکرد رووسیا پاشەکشەی بە سەربازانی لە ویلایەتەکانی باکوور کردووە و بەرەو رۆژئاوا جووڵەی پێکردوون و رەنگە ئامادەکاری بکرێت بۆ هێرش بردن.

زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکراینا لە کۆتایی پەیامەکەیدا بەبۆنەی هاتنی مانگی رەمەزانەوە پیرۆزبایی خۆی ئاڕاستەی موسڵمانانی وڵاتەکەی کرد.