زێلینسکی: ئامادەم لەپێناو بەرقەراری ئاشتی لەگەڵ پوتین گفتوگۆی راستەوخۆ بکەم

ڤۆلۆدیمیر زێلینسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا رایگەیاند، پەرپرسانی ئۆکرانیا کە بەژداریان لە دانوستانەکان لەگەڵ هاوتا رووسییەکان کردووە، جەختیان لەوەکردووەتە کە ئامادەی گفتوگۆی راستەوخۆم لەگەڵ سەرۆکی رووسیا لە پێناو بەرقەراری ئاشتی.

زێلینسکی وتیشی، ئامادەم بەشێوەیەکی راستەوخۆ لەگەڵ ڤلادیمیر پوتین، سەرۆکی رووسیا گفتوگۆ بکەم، چونکە دواهەمین بڕیارەکان لەژێر دەسەڵاتی ناوبراو دایە.

ئەمڕۆ گەڕێکی دیکەی دانوستانەکانی نێوان رووسیا - ئۆکرانیا دوور لە چاوی راگەیەندەکان بە داخراوی بەڕێوەدەچێت و بەرپرسانی هەردوولاش، کۆتاییهاتنی ئەنجامی دانوستانەکانی پێشوو بە ئەرێنی لە قەڵەم دەدەن.