ئەمڕۆ هەینی، ڤلۆدیمێر زیلینسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا رایگەیاند، مۆسکۆ بە بەئامانج گرتنی وێستگەی ئەتۆمی “زابۆرۆجیا” کە دەکەوێتە ناوەڕاستی وڵات و گەورەترین وێستگەی ئەتۆمییە لە تەواوی ئەوڕووپا، بەنیازە کارەساتی چێرنۆبڵ دووبارە بکاتەوە.
زیلینسکی لە ڤیدیۆیێک کە بەیانی درەنگانی شەوی رابردوو بڵاویکردووەتەوە تیایدا رایدەگەیێنێت:
“جگە لە رووسیا، هیچ وڵاتێکی دیکە نییە لە جیهاندا بۆردومانی وێستگەی ئەتۆمی بکات.
ئەمە یەکەمین جارە لە مێژووی مرۆڤایەتی. کە وڵاتێک دەستی تیرۆر بۆ کارەساتی ئەتۆمی درێژ بکات”.
جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا پەیوەندی بە هاوتا ئۆکرانییەکەی کردووە و گفتوگۆیان لەبارەی هێرشکردنەسەر وێستگەی ئەتۆمی زابۆرۆجیا کردووە کە لەمیانی هێرشە ئاسمانییەکانی درەنگانی شەوی رابردووی رووسیا، ئاگرێکی گەورە لە وێستگەکە کەوتووەتەوە.