زیقاڕ.. خۆپیشاندان دژی پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق بەڕێوەدەچێت

لە گۆڕەپانی حەبووبییە لە شاری ناسرییەی ناوەندی پارێزگای زیقار خۆپیشاندان دژی پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق بە سەرۆکایەتیی محەمەد شیاع سوودانی بەڕێوەچوو.

خۆپیشاندەرێکی شاری ناسریە دەڵێت، "پێشتر ئەم سیستمانەمان رەتکردووەتەوە؛ سیستمی پشکپشکێنە و میلیشیا تاوانکارەکان. دوای پێکهێنانی ئەم حکومەتەش، ئێمە حکومەتی چوارچێوەی هەماهەنگی رەتدەکەینەوە".

بەشێک لە خۆپیشاندەران بە ماتۆڕسیکلەکانیان بەنێو شەقامەکانی ناسرییە سووڕانەوە؛ بەشێکی دیکەیان شەقامەکانییان داخست و تایەی ئۆتۆمبێلیان سووتاند و دووکەڵی رەش ئاسمانی شارەکەی داگرت.

بەشێک لە گەنجانی شارەکە داوا دەکەن خوێنی کوژراوانی خۆپیشاندەرانی چەند ساڵی رابردوو بە کەم سەیر نەکرێت و سزای بکوژی خۆپیشاندەران بدرێت.