زیاتر لە 400 وێبسایتی پۆڕنۆگرافی لە عێراق بلۆک دەکرێن
وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و گه‌یاندنی حكومه‌تی عێراق بڕیاریدا، زیاتر له 400 وێبسایتی سێكسی بلۆک بكات.
له‌سه‌ر راسپارده‌ی هیام ئه‌لیاسری، وه‌زیری گواستنه‌وه و گه‌یاندن، تیمێكی ته‌كنیكی بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌و بڕیاره پێكهێنراوه.
رۆژنامه‌ی "ئه‌لسه‌باح"ـی نیمچە فەرمی بڵاویكرده‌وه، لێژنه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی له ماوه‌ی دوو رۆژی رابردوودا زیاتر له 400 وێبسایتی سێكسی و پۆڕنۆگرافیان بلۆک كردووه.
سه‌رچاوه‌یه‌ک له وه‌زاره‌ته‌كه بۆ رۆژنامه‌ی "ئه‌لسه‌باح" ئاشكرای كردووه، ئه‌و بڕیاره پێشتر هه‌بووه، به‌ڵام جێبه‌جێ نه‌كراوه.
ئاماژە بەوەشکراوە، هه‌زاران وێبسایتی پۆڕن هه‌ن، عێراق له‌مه‌ودوا رێگه نادات بگه‌نه به‌رده‌ستی به‌كارهێنه‌ران و بلۆكیان ده‌كات.