زیاتر لە 34 ملیار دینار پارەی گەنمی جوتیاران دابەش دەکرێت

ئه‌مرۆ پێنجشه‌ممه‌ 22-09-2022، نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی له‌ وه‌زاره‌تی بازرگانی و پیشه‌سازی حكومه‌تی هه‌رێم رایگەیاند، چه‌كی دوا بڕه‌ پاره‌ی جوتیاران بۆ ساڵی 2022، به‌ بڕی 34 ملیار و 613 ملیۆن و 77 هه‌زار دینار گه‌یشتووته‌وه‌ ده‌ستیان.

بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی ئەوەشی ئاشکراکرد، ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ سه‌رجه‌م جوتیارانی هه‌رێم ده‌گرێته‌وه‌، کە بەمشێوەیە بەسەر جوتیارانی پاریزگاکان دابەش دەکرێت:

سلێمانی: 8 ملیار و 798 ملیۆن دینار
هەولێر(ئەربیل): 22 ملیار 687 ملیۆن دینار
دهۆک: 3 ملیار و 28 ملیۆن 77 هه‌زار دینار

نەوزاد شێخ کامیل ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه‌، به‌ گه‌یشتنی ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌، كۆتایی به‌ پاره‌ی جووتیاران دێت بۆ ساڵی 2022، هه‌روه‌ها دوای گرتنه‌به‌ری رێكاره‌ كارگێری و داراییه‌كان، له‌سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی داهاتوو به‌سه‌ر جوتیاران دابه‌شده‌كرێت.