زیاتر لە 231 ملیار دینار لە دەرەوەی عێراق گەڕێندراوەتەوە خەزێنەی دەوڵەت

دەستەى دەستپاکیى عێراق رایدەگەیەنێت، زیاتر لە 231 ملیار دینار لە کۆمپانیایەکى کارتى ئەلیکترۆنى وەرگیراوەتەوە کە تایبەت بووە بە مووچەى خانەنشیان لە دەرەوەى عێراق

دەستەى دەستپاکیى عێراق رایدەگەیەنێت، زیاتر لە 231 ملیار دینار لە کۆمپانیایەکى کارتى ئەلیکترۆنى وەرگیراوەتەوە کە تایبەت بووە بە مووچەى خانەنشیان لە دەرەوەى عێراق.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 18ى ئابى 2022، دەستەى دەستپاکیى عێراق لە راگەیرندراوێکدا ئەوەی روونکردووەتەوە، کە بڕی 231 ملیار و 352 ملیۆن و 535 هەزار و 653 دینارى بۆ گەنجینەی دەوڵەت گەڕاندووەتەوە کە لە ئەستۆى کۆمپانیاى کارتى ئەلیکترۆنى (کى کارت) بووە و بەهۆى ئەوەى بانکى رافیدەین مووچەى خانەنشینانى دەرەوەى عێراقى لەڕێگەى کۆمپانیایەکى جیهانى بۆ کارتى ئەلیکترۆنى خەرجکردووە، دەرکەوتووە کە بانکەکە چەند جارێک مووچەى خانەنشینانى خستووەتە سەر سیستمى کۆمپانیایەک بەبێ ئەوەى کۆمپانیاکە پارە زیادەکە بگەڕێنێتەوە.

لە ساڵى 2017ـەوە بۆ خەرجکردنى مووچەى خانەنشنیان لە دەرەوەى عێراق، دەستەى خانەنشینان ئەرکى دابەشکردنى ئەو مووچەیەى داوەتە بانکى رافیدەین کە ئەویش لەڕێگەى کۆمپانیا تایبەتەکەى بوارى کارتى ئەلیکترۆنى پێیانى گەیاندووە.

دەستەى دەستپاکی عێراق دەڵێت، بانکى ناوەندى پارەى ئەو کۆمانیایەى بلۆک کردووە، ئەوەش بەمەبەستى گەڕاندنەوەى ئەو بڕە پارەیەى کە لە ئەستۆیدا بووە و هەریەک لە بەڕێوەبەرى جێبەجێکارى کۆمپانیاکە و جێگرەکەى تۆمەتبارن بە ئەنجامدانى ئەو کارە کە یەکەمیان شوێنى دیار نییە و دووەمیشیان هەڵاتووە بۆ دەرەوەى عێراق.