زیاتر لە 200 هەزار تۆن گەنم لە سایلۆکانی هەرێم وەرگیراون
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • زیاتر لە 200 هەزار تۆن گەنم لە سایلۆکانی هەرێم وەرگیراون

زیاتر لە 200 هەزار تۆن گەنم لە سایلۆکانی هەرێم وەرگیراون

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:43
زیاتر لە 200 هەزار تۆن گەنم لە سایلۆکانی هەرێم وەرگیراون
0

لایک

نەوزاد شێخ کامل، بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی رایگەیاند، پرۆسەی وەرگرتنی گەنمی جووتیاران بەردەوامە و تا 04-07-2022 بڕی زیاتر له‌ 213 هه‌زار تۆن گه‌نم له‌ سایلۆكانی هه‌رێم وه‌رگیراون‌.

بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی روونیكرده‌وه‌، له‌ سایلۆکانی سلێمانی و گەرمیان و راپەڕین بڕی 98 هه‌زار و 970 تۆن و 120 كلیۆگرام و له‌ سایلۆی هەولێریش بڕی 70 هه‌زار و 821 تۆن و 120 كیلۆگرام گه‌نم وه‌رگیراون.

هاوکات، له‌ سایلۆکانی فایدە و شێخان و زاخۆ بڕی 43 هه‌زار و 342 تۆن و 120 كیلۆگرام گه‌نم وه‌رگیراون. داواشی له‌ جووتیاران كرد، گەنمەکانیان راده‌ستی سایلۆکان بکەن و لە نزیکترین کاتدا شایستە داراییەکانیان وەردەگرن.

جێی باسە بەکۆی گشتی، تا 4ی ئه‌م مانگه‌ بڕی 213 هه‌زارو 133 تۆن و 360 كیلۆگرام گه‌نمی جووتیاران وه‌رگیراون