زیاتر لە 20 ملیۆن زیاره‌تكار به‌شداری لە چلەی ئیمام حوسێن دەکەن

وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق رایگەیاند، زیاتر لە 20 ملیۆن کەس بەشداری چلەی ماتەمینی ئیمام حوسێنیان کردووە لە کەربەلا.

یەحیا رەسول وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق لە بڵاوکراوەیەکدا ئاشکراشی کردووە، لە کۆی ئەو 20 ملیۆن کەسەی سەردانی کەربەلایان کردووە پێنج ملیۆنیان بیانین.

وتیشی، "مەراسیمەکانی ئەمساڵ لە کەشێکی ئارام و پڕ لە ئەمنیدا بەڕێوەچووە و زیارەتکاران بە بێ کێشە مەراسیمەکانیان ئەنجام داوە."

باسی لەوەشکردووە، لایەنە بەرپرسیارەکان لە ئاسایش و هێزی ئەمنی بۆ پاراستنی زیارەتکاران دەمێننەوە تا گەڕانەوەیان بۆ شوێنەکانی خۆیان.