زیاتر لە 20 ملیۆن زیاره‌تكار به‌شداری لە چلەی ئیمام حوسێن دەکەن
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • زیاتر لە 20 ملیۆن زیاره‌تكار به‌شداری لە چلەی ئیمام حوسێن دەکەن

زیاتر لە 20 ملیۆن زیاره‌تكار به‌شداری لە چلەی ئیمام حوسێن دەکەن

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:42
زیاتر لە 20 ملیۆن زیاره‌تكار به‌شداری لە چلەی ئیمام حوسێن دەکەن
0

لایک

وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق رایگەیاند، زیاتر لە 20 ملیۆن کەس بەشداری چلەی ماتەمینی ئیمام حوسێنیان کردووە لە کەربەلا.

یەحیا رەسول وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق لە بڵاوکراوەیەکدا ئاشکراشی کردووە، لە کۆی ئەو 20 ملیۆن کەسەی سەردانی کەربەلایان کردووە پێنج ملیۆنیان بیانین.

وتیشی، “مەراسیمەکانی ئەمساڵ لە کەشێکی ئارام و پڕ لە ئەمنیدا بەڕێوەچووە و زیارەتکاران بە بێ کێشە مەراسیمەکانیان ئەنجام داوە.”

باسی لەوەشکردووە، لایەنە بەرپرسیارەکان لە ئاسایش و هێزی ئەمنی بۆ پاراستنی زیارەتکاران دەمێننەوە تا گەڕانەوەیان بۆ شوێنەکانی خۆیان.