زیاتر لە 1000 خێزان بەشەخۆراکی مانگانەیان دەبڕدرێت
یاسین مه‌حمود، به‌ڕێوه‌به‌ری دابه‌شكردنی پسوڵه‌ی خۆراک له سلێمانی به ئاژانسێکی میدیایی راگه‌یاند، به‌پێی ئه‌و نوسراوانه‌ی كه له وه‌زاره‌تی بازرگانی عێراقه‌وه ئاڕاسته‌مان ده‌كرێت، "ئه‌و كه‌سانه‌ی یاخود ئەو سەرۆک خێزانانەی كه مووچه‌كانیان له ملیۆنێک و 500 هه‌زار دینار زیاتره به‌شه خۆراكی مانگانه‌یان ده‌بڕدرێت، ئەوهاووڵاتیانهش كه به‌شه خۆراكیان راگیراوه نزیكه‌ی هەزارو 130 فۆڕمه".
جەختی لەوەشکرد، هه‌ر سه‌رۆک خێزانێک‌و مووچه‌كه‌ی زیاتر له ملیۆنێک و 500 هه‌زار دیناربێت، هەر کەسێکیش كه خاوه‌ن كۆمپانیا و سه‌رمایه‌ی گه‌وره بێت، ئەوا به‌شه خۆراكی ته‌واوی خێزانه‌كه راده‌گیرێت، هه‌ر كاتێكیش بڕیارێک له وه‌زاره‌تی بازرگانییه‌وه بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌ی بێت ئه‌وا ده‌چێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.
لەلایەکی دیکەوە، یاسین مەحمود وتی، "بڕیاره‌كه‌ی وه‌زاره‌تی بازرگانی عێراق به ئامانجی زیادكردنی به‌شه خۆراكی ئه‌و خێزانانه‌یه كه هه‌ژارن له‌گه‌ڵ به‌رزكردنه‌وه‌ی كوالێتی خۆراكه‌كه".