“زیاتر لە 10 کەس لە ژێر گردەکەی کەربەلا ماون”
شایەتحاڵانی روودای داڕمانی گردەکەی مەزاری قەتاری ئیمام عەلی لە کەربەلا پێیان وایە نزیکەی 10 کەس لەژێر دارووپەردووەکاندا ماون کە ژن و منداڵیسیان تێدایە.
دوێنێ شەممە 20ـی 8ـی 2021، گردێکی نزیک لە مەزارگەی قەتاری ئیمام عەلی لەکەربەلا داڕما و بەپێی زانیاریی تیمەکانی بەرگری شارستانی، چەند کەسێک کەوتوونەتە ژێرییەوە و لە ئێستادا تیمەکانی بەرگری شارستانی بەردەوامن لە دەرهێنان و رزگارکردنیان.
شارەزایان ئاماژە بەوە دەدەن کە بەهۆی هەستیاریی شوێنەکەیەوە پرۆسەی رزگارکردنی ژێرکەوتووان لەسەرخۆیە و لوئێستادا 28 تیمی جیاوازی بەرگری شارستانی خەریکی دەرهێنانی خەڵکەکەن. شوێنەکە بۆ زیارەتکردنی خەڵکەکە کراوەیە و هاتووچۆ لە ناوچەکەدا بەردەوامە، تیمەکانی بەرگری شارستانی پێیان وایە کە تاوەکو ئێستا 8 کەس لە ژێر دارووپەردووەکان گیریان خواردووە.
لەوبارەیەوە بهرههم ساڵح، سهرۆکكۆماری عێراق، له تویتێکدا لە هەژماری تایبەتی خۆی نووسیویهتی، “بهداخهوه ئەو رووداوە دڵتەزێنەمان پێگەیشت کە گەلەکەمان لە رووخانی مەزارگەی قەتارەی ئیمام عەلی (رەزای خودای لێبێت) تووشی بوو له کەربەلای پیرۆز”.
ئەوەشی راگەیاندووە، “بانگەواز لە تیمە قارەمانەکانی بەرگری شارستانی و خۆبەخشەکان دەکەین، ئهو كهسانهی گیریانخواردووە رزگار بکەن و یارمەتییان بدەن، پێویسته ههموو ههوڵهكان یهكبخرێن بۆ رزگارکردنی گیانی سهرجهم ئهو كهسانهی كه تا ئێستا دهرنههێندراون”.