زیاتر لە پێنج هەزار هەسارە لە دەرەوەی کۆمەڵەی خۆر دۆزراوەتەوە

ناسا رایگەیاند، دوای دۆزینەوەی ٦٥ دەرەهەسارەی نوێ، کۆی گشتی ژمارەی ئەو دەرەهەسارانەی ناسا دۆزیویەتەوە پێنج هەزار هەسارەی تێپەڕ کرد.

ناسا رایگەیاند، دوای دۆزینەوەی ٦٥ دەرەهەسارەی نوێ، کۆی گشتی ژمارەی ئەو دەرەهەسارانەی ناسا دۆزیویەتەوە پێنج هەزار هەسارەی تێپەڕ کرد.

جیسی کریستیانسین، شارەزای بواری بۆشایی ئاسمان لە پەیمانگای زانستی دەرەهەسارەکان، وتی "ئەوە تەنیا ژمارەیەک نییە. هەر یەکێک لەو دەرەهەسارانە دونیایەکی نوێی شاراوەیە. بەپەرۆشم بۆ هەریەکێک لەو دەرەهەسارانە، چونکە لە ئێستادا هیچ زانیارییەک دەربارەیان بەردەست نییە".

لە سەدا ٣٠ی ئەو دەرەهەسارانەی دۆزراونەتەوە لە گاز پێکدێن. هەسارەی مشتەری و زوحەل کە لە گاز پێکهاتوون دەکەونە ئەو پۆلەی هەسارەکانەوە.

لە دەرەوەی کۆمەڵەی خۆر بەو هەسارانەی که دەکەونە خولگەی ئەستێرەکان، دەگوترێت "دەرەهەسارە".