“زیاتر لە ٩٠ کۆچبەری نایاسایی لە کارەساتێکدا لە دەریای ناوەڕاست گیانیان لەدەستداوە”
  • TEBA KURDİ
  • جیهان
  • “زیاتر لە ٩٠ کۆچبەری نایاسایی لە کارەساتێکدا لە دەریای ناوەڕاست گیانیان لەدەستداوە”

“زیاتر لە ٩٠ کۆچبەری نایاسایی لە کارەساتێکدا لە دەریای ناوەڕاست گیانیان لەدەستداوە”

نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاند زیاتر لە ٩٠ کۆچبەری نایاسایی لە کارەساتێکدا لە دەریای ناوەڕاست گیانیان لەدەستداوە.

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:45
“زیاتر لە ٩٠ کۆچبەری نایاسایی لە کارەساتێکدا لە دەریای ناوەڕاست گیانیان لەدەستداوە”
0

لایک

نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاند زیاتر لە ٩٠ کۆچبەری نایاسایی لە کارەساتێکدا لە دەریای ناوەڕاست گیانیان لەدەستداوە.

فلیپۆ گراندی، کۆمیسیاری باڵای کاروباری پەنابەران سەربە نەتەوەیەکگرتووەکان لە پەیامێکیدا سەبارەت بە رووداوێکی نوقمبوون لە دەریای ناوەڕاست وتی “لە کارەساتێکی دیکەدا، زیاتر لە ٩٠ کەس لە دەریای ناوەڕاست گیانیان لەدەستدا”.

گراندی، باسی لە دووفاقیی وڵاتانی ئەورووپای لە پرسی کۆچبەران کرد و رایگەیاند “ئەورووپا، بەھرەیی خۆی لە میوانداریکردنی چوار ملیۆن پەنابەری ئۆکراینی بەشێوەیەکی بەخشندە و کاریگەر خستەڕوو. ئێستا، ئەوەی لەسەریەتی بیربکاتەوە چۆن ئەمە لەسەر ئەو پەنابەرە نوێیانە جێبەجێ دەکات کە بە پەلە لە دەرگاکانی دەدەن”.

لەلایەکی دیکەوە، بەپێی راگەیەندراوێکی رێکخراوی پزیشکانی بێسنوور، ئاماژە بەوە کراوە کە زیاتر لە ٩٠ کۆچبەری نایاسایی کە لە سەر بەلەمێکی چووپی بوون و چەند رۆژێکی پێش ئێستا لە لبیباوە بەڕێکەتوون و ھەوڵی پەڕینەوەی دەریای ناوەڕاستیان داوە، لە ئاوە نێودەوڵەتییەکاندا گیانیان لەدەستداوە.