زاوایەک هێرش دەکاتە سەر ماڵی خەزوری و سێ کەس بریندار دەکات

لە گەڕەکێکی شاری سلێمانی زاوایەک هەڵدەکوتێتە سەر ماڵی خەزوری و بەو هۆیەوە سێ کەس بریندار دەکات و دواتر هێرش دەکرێتە سەری.

لە گەڕەکی تانجەرۆی شاری سلێمانی زاوایەک بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتییەوە بە چەقۆ هێرش دەکاتە سەر ماڵی خەزوری و لە ئەنجامدا هاوسەرەکەی و خەسو و خەزوری بریندار دەکات.

بەپێی زانیارییەکان، ئەو کەسەش هێرش کراوەتە سەری و لەلایەن ماڵی خەزورییەوە بریندارکراوە.

لە ئێستادا دۆخی تەندروستی ئەو سێ کەسە جێگیرە و لە نەخۆشخانە چارەسەر وەردەگرن و هێرشبەرەکەش دەستگیرکراوە.