زانکۆی سەڵاحەدین: سبەی دەرماڵەی خوێندکاران دابەشدەکرێت

سەرۆکایەتیی زانکۆی سەڵاحەدین لە ئاگادارینامەیەكدا خوێندكارانی زانكۆكە ئاگاداردەكاتەوە لە خەرجكردنی دەرماڵەكانیان و دەڵێت، سبەینێ وەریدەگرن.

لە ڕاگەیەندراوەكەیدا كە ئەمڕۆ دووشەممە بڵاویكردەوە، سەرۆکایەتیی زانکۆی سەڵاحەدین ڕایگەیاند، “دوای بەدواداچوونێکی زۆری سەرۆکی زانکۆی سەڵاحەدین – هەولێر لەگەڵ گەنجینە، بڕیاردرا بە دابەشکردنی دەرماڵەی قوتابییان”.
سەرۆکایەتیی زانکۆی سەڵاحەدین، سەرجەم خوێندكارانی کۆلێژەکانی زانکۆكە ئاگاداردەکاتەوە سبەینێ سێشەممە سەردانی ژمێریاریی کۆلێژەکانیان بکەن بە مەبەستی وەرگرتنی دەرماڵە.