زانکۆی سەلاحەدین- هەولێر ئاگادارییەک لەبارەی دەرماڵەی خوێندکاران بڵاودەکاتەوە
ئەمڕۆ یەکشەممە 24-07-2022، زانکۆی سەلاحەدین ئاگادارییەک بڵاودەکاتەوە و تیایدا ئاماژە بە پێدانی دەرماڵەی خوێندکاران بۆ مانگی مایس دەکات.
دەقی بڵاوکراوەکەی زانکۆی سەلاحەدین:
ئاگاداری لە زانکۆی سەلاحەدین-هەولێرـەوە
بەناوی خودای گەورە و میهرەبان.
دوای بەدواداچوون و هەوڵێکی زۆری " پ.ی.د.کامەران یونس محمدئەمین" سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین-هەولێر، بڕیاردا بە خەرجکردن و دابەشکردنی دەرماڵەی مانگی ( ٥ - پێنج )ـی قوتابییان.
قوتابییانی ئەزیز و خۆشەویست، ڕۆژی سێشەممە دەتوانن سەردانی یەکەی ژمێریاری کۆلێژەکانتان بکەن بۆ مەبەستی وەرگرتنی دەرماڵەی مانگی ٥ -پێنج
راگەیاندنی زانکۆی سەلاحەدین-هەولێر