زانکۆی سەلاحەدین- هەولێر ئاگادارییەک لەبارەی دەرماڵەی خوێندکاران بڵاودەکاتەوە
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • زانکۆی سەلاحەدین- هەولێر ئاگادارییەک لەبارەی دەرماڵەی خوێندکاران بڵاودەکاتەوە

زانکۆی سەلاحەدین- هەولێر ئاگادارییەک لەبارەی دەرماڵەی خوێندکاران بڵاودەکاتەوە

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:43
زانکۆی سەلاحەدین- هەولێر ئاگادارییەک لەبارەی دەرماڵەی خوێندکاران بڵاودەکاتەوە
0

لایک

ئەمڕۆ یەکشەممە 24-07-2022، زانکۆی سەلاحەدین ئاگادارییەک بڵاودەکاتەوە و تیایدا ئاماژە بە پێدانی دەرماڵەی خوێندکاران بۆ مانگی مایس دەکات.

دەقی بڵاوکراوەکەی زانکۆی سەلاحەدین:

ئاگاداری لە زانکۆی سەلاحەدین-هەولێرـەوە

بەناوی خودای گەورە و میهرەبان.

دوای بەدواداچوون و هەوڵێکی زۆری ” پ.ی.د.کامەران یونس محمدئەمین” سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین-هەولێر، بڕیاردا بە خەرجکردن و دابەشکردنی دەرماڵەی مانگی ( ٥ – پێنج )ـی قوتابییان.

قوتابییانی ئەزیز و خۆشەویست، ڕۆژی سێشەممە دەتوانن سەردانی یەکەی ژمێریاری کۆلێژەکانتان بکەن بۆ مەبەستی وەرگرتنی دەرماڵەی مانگی ٥ -پێنج

راگەیاندنی زانکۆی سەلاحەدین-هەولێر