زانکۆی سلێمانی چەند بڕیارێک لەبارەی دەستپێکردنەوەی پڕۆسەی خوێندن دەردەکات
ئه‌نجومه‌نی زانكۆی سلێمانی بڕیاریدا رۆژی شه‌ممه 19-11-2022، پرۆسه‌ی خوێندن و تاقیكردنه‌وه‌كان و تۆماركردنی ئاماده‌نه‌بوون له‌سه‌رجه‌م كۆلێژه‌كان ده‌ستپێبكاته‌وه و راشیگه‌یاند، "داوا له‌خوێندكاران ده‌كه‌ین پابه‌ندی ده‌وام بن و خۆیان به‌دووربگرن له هه‌ر ره‌فتارێكی نازانستی و نا شارستانی، بۆئه‌وه‌ی پرۆسه‌ی خوێندن به شێوه‌یه‌كی زانستی و یاسایی په‌یڕه‌و بكرێت".
ئه‌نجومه‌نی زانكۆی سلێمانی له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا بڵاویكرده‌وه، "له رۆژانی رابردوودا ژماره‌یه‌ک له خوێندكاران خۆپیشاندانیان بۆ هه‌ندێک داواكاری ئه‌نجامدا، له‌گه‌ڵ ره‌وایه‌تی به‌شێک له داواكارییه‌كانیان، به‌داخه‌وه دوور له ره‌فتاری خوێندكاری زانكۆ، ناڕه‌زایه‌تییه‌كه به ئاڕاسته‌یه‌كی نامه‌ده‌نیدا براو به‌هۆیه‌وه زیانی ماددی زۆر به بینا و كه‌ره‌سته‌ی زانكۆمان گه‌یه‌نرا، ئه‌مجۆره ره‌فتاره نامه‌ده‌نییانه كاریگه‌ری زۆر نه‌رێنی كردووه‌ته سه‌ر شاری سلێمانیش، بۆیه به پێویستی ده‌زانین ئه‌م روونكردنه‌وه‌یه بۆ رایگشتی بخه‌ینه‌ڕوو.
ده‌قی روونكردنه‌وه‌كه:
یه‌كه‌م: سه‌باره‌ت به داواكاری ده‌رماڵه‌ی خوێندكاران، ئه‌م بابه‌ته ئه‌ركی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه نه‌ک زانكۆی سلێمانی، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌نجومه‌نی زانكۆ پشتیوانی ئه‌م داوا ره‌وایه‌ی خوێندكارانی كردووه و به نوسراوی فه‌رمیش له دوا كۆبوونه‌وه‌ی مانگی (6/2022) دا به كۆی ده‌نگ داوای ده‌رماڵه‌ی ساڵی خوێندنی (2022-2023)ـی كردووه.
دووه‌م: سه‌باره‌ت به كرێی خوێندنی پارالێل و ئێواران ئه‌م داواكارییه‌ش له‌سه‌رووی ده‌سه‌ڵاتی زانكۆی سلێمانییه‌وه‌یه، ئه‌گه‌ر چی ساڵانه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵاوه رێژه‌ی له (%45) له كرێی خوێندن كه‌مكراوه‌ته‌وه و سێ ساڵه ئه‌م بڕیاره جێبه‌جێده‌كرێت، هه‌روه‌ها زانكۆی سلێمانی جیاواز له زانكۆكانی تر به‌شه ناوخۆیی بۆ خوێندكارانی (پارالێل- ئێواران) به بێبه‌رامبه‌ر دابینكردووه، كه ئه‌مه له هیچ زانكۆیه‌كی تردا نه‌كراوه.
سێیه‌م: سه‌باره‌ت به به‌شه‌ناوخۆییه‌كان و پێداویستییه‌كانیان، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئه‌م داواكارییه داوای خوێندكارانی زانكۆكانی تره، نه‌ک خوێندكارانی زانكۆی سلێمانی، به‌ڵام بۆ دڵنیابوونه‌وه‌ی هه‌موو لایه‌ک، زانكۆمان هه‌ر له پشووی هاوینه‌وه دڵسۆزانه له نۆژه‌نكردنه‌وه و دابینكردنی پێداویستییه‌كانی به‌شه ناوخۆییه‌كان درێغی نه‌كردووه، بۆ دڵنیاییش ورده‌كاری خزمه‌تگوزارییه‌كانی به‌شه‌ناوخۆییه‌كان، به به‌ڵگه‌وه به‌رده‌سته.
چواره‌م: ئه‌ركی زانكۆ ره‌خساندنی ده‌رفه‌تی خوێندن و پێگه‌یاندنی كادری زانستییه بۆ بازاڕ و دامه‌زراوه‌كانی حكومه‌ت، زانكۆی سلێمانیش پێگه‌یه‌كی به‌رچاوی زانستی له هه‌رێمی كوردستان و عێراق و ناوچه‌كه‌دا هه‌یه و هه‌میشه پێشه‌نگ بووه، به‌ڵام سه‌باره‌ت به‌داواكاری دامه‌زراندن و هه‌لیكار بۆ ده‌رچووانی زانكۆ، ئه‌ركی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و وه‌زاره‌ته په‌یوه‌ندیداره‌كانه، له‌كۆتاییدا بۆ سه‌رجه‌م هاووڵاتیین و رایگشتی راده‌گه‌یه‌نین كه ئه‌نجومه‌نی زانكۆمان، بڕیاریداوه رۆژی شه‌ممه 19-11-2022، پرۆسه‌ی خوێندن و تاقیكردنه‌وه‌كان و تۆماركردنی ئاماده‌نه‌بوون له‌سه‌رجه‌م كۆلێژه‌كان ده‌ستپێده‌كاته‌وه، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش داوا له‌خوێندكارانی خۆشه‌ویست ده‌كه‌ین پابه‌ندی ده‌وام بن و خۆیان به‌دووربگرن له هه‌ر ره‌فتارێكی نازانستی و نا شارستانی، بۆ ئه‌وه‌ی پرۆسه‌ی خوێندن به شێوه‌یه‌كی زانستی و یاسایی په‌یڕه‌و بكرێت، هه‌ر سه‌باره‌ت به‌و ره‌فتارانه‌ش كه هه‌ندێک كه‌س دژ به ناوبانگ و پێگه‌ی خوێندكاران و زانكۆمان كردوویانه، رێوشوێنی یاسایی‌یان به‌رامبه‌ر ده‌گیرێته‌به‌ر.