زاخۆ.. بە ئامادەبوونی سەرۆکی حکومەت بەردی بناغەی چەند پرۆژەیەک دادەنرێت
ئەمرۆ سێشەممە 27-09-2022، کاتژمێر 10:30، بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێم، لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ، بەردی بناغەی چەند پرۆژەیەکی خزمەتگوزاری بە گوژمەی 26.5 ملیار دینار دادەنرێت.
پڕۆژەکان بریتین لە:
- دروستکردنی جووتسایدی ئیبراھیم خەلیل - باچیکا.
- دروستکردنی جادەی سەرەکی جووتساید لە ناحیەی دەرکار.
- دروستکردنی جووتسایدی باتیفا.
- دروستکردنی قوتابخانەیەک لە گەڕەکی ئەردەوان لە زاخۆ.
- دروستکردنی قوتابخانە لە گوندی دەشتمرێ.
- نۆژەنکردنەوەی بازاڕی کۆنی زاخۆ.