رەوتی سەدر یەکەم هەڵوێستی بەرامبەر کۆبوونەوەی پەرلەمان لە دەرەوی بەغداد دەربڕی
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • رەوتی سەدر یەکەم هەڵوێستی بەرامبەر کۆبوونەوەی پەرلەمان لە دەرەوی بەغداد دەربڕی

رەوتی سەدر یەکەم هەڵوێستی بەرامبەر کۆبوونەوەی پەرلەمان لە دەرەوی بەغداد دەربڕی

هیچ شوێنێک بۆ کۆبوونەوەی پەرلەمانی هەڵوەشاوە بە فەرمانی گەل نییە، جگە لە دەرەوەی عێراق

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:43
رەوتی سەدر یەکەم هەڵوێستی بەرامبەر کۆبوونەوەی پەرلەمان لە دەرەوی بەغداد دەربڕی
0

لایک

یەکەم هەڵوێستی رەوتی سەدر لەبارەی ئەنجامدانی کۆبوونەوەی پەرلەمان لە دەرەوەی بەغداد

دوای ئەوەی هەواڵی ئەوە بڵاوکرایەوە کە چوارچێوەی هەماهەنگی خواستی ئەوەی هەیە بەمەبەستی هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار و راسپاردنی سەرۆکوەزیران، داوای کۆبوونەوەیەکی پەرلەمان لە دەرەوەی بەغداد بکات، پەرلەمانتارێکی دەستلەکارکێشاوەی سەدر لەبارەی ئەو هەوڵە رایدەگەیەنێت، پەرلەمانی “هەڵوەشاوە” بەفەرمانی گەل تەنها دەتوانێت لە دەرەوەی عێراق کۆببێتەوە.


دوای داخستنی سەرجەم رێگەکانى بەردەم پەرلەمانى عێراق لەلایەن لایەنگرانى رەوتى سەدرەوە، هاوپەیمانی چوارچێوەى هەماهەنگی بەرەو ئەو ئاراستەیە بردووە کە کۆبوونەوەى هەڵبژاردنى سەرۆککۆمار بباتە هەرێم یاخود شوێنێکى دیکەى بەغداد، هەرچەندە ئەوەش پێویستى بە بڕیارى سەرۆکى پەرلەمانە.

پەیوەست بە کاردانەوەی رەوتی سەدریش لەبارەی ئەو هەوڵەی چوارچێوەى هەماهەنگی، غایب ئەلعامیری، ئەندامی دەستلەکارکێشاوەی فراکسیۆنی سەدر لە لێدوانێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، “هیچ شوێنێک بۆ کۆبوونەوەی پەرلەمانی هەڵوەشاوە بە فەرمانی گەل نییە، جگە لە دەرەوەی عێراق”.

چوارچێوەى هەماهەنگی لەم کاتەدا بەدواى شوێنێکدا دەگەڕێت کۆبوونەوەى پەرلەمانى تیادا بکات، چونکە لە 29ى تەمموزەوە پەرلەمانتارانى عێراق نەیانتوانیوە بچنە ناو هۆڵى پەرلەمانەوە، بەهۆیەوە بەرنامەی گەورەترین فراکسیۆنی پەرلەمان بۆ پێکهێنانی حکومەت پەکی کەوتووە.