رەئیسی: هەوڵەکانمان بۆ سوود وەرگرتن لە وزەی ئەتۆمی چڕ کردووەتەوە
ئیبراهیم رەئیسی، سەرکۆماری ئێران رایگەیاند "هەوڵەکانمان بۆ بەکارهێنان و سوود وەرگرتن لە وزەی ئەتۆمی چڕ کردووەتەوە و حکوومەتیش بەردەوام دەبێت لە پاڵپشتی کردنی ئەو پڕۆسەیە".
ئیبراهیم رەئیسی، سەرکۆماری ئێران رایگەیاند "هەوڵەکانمان بۆ بەکارهێنان و سوود وەرگرتن لە وزەی ئەتۆمی چڕ کردووەتەوە و حکوومەتیش بەردەوام دەبێت لە پاڵپشتی کردنی ئەو پڕۆسەیە".
بەگوێرەی راگەیەندراوێکی فەرمی کە لەلایەن سەرۆکایەتی کۆماری ئێران بڵاوکراوەتەوە، ئیبراهیم رەئیسی بەبۆنەی رۆژی نەتەوەیی تەکنەلۆجیای ئەتۆمی بەشداریی لە پێشانگایەکدا کرد کە لە لایەن دامەزراوەی وزەی ئەتۆمی ئێران لە هۆڵی کۆنفرانسی نێودەوڵەتیی رێکخرابوو.
ئیبراهیم رەئیسی لە میانی وتارێکیدا ئاشکرای کرد کە وڵاتەکەی لە پرسی وزەی ئەتۆمیدا پێشکەوتنی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیووە.
وتیشی "هەوڵەکانمان بۆ بەکارهێنان و سوود وەرگرتن لە وزەی ئەتۆمی چڕ کردووەتەوە و حکوومەتیش بەردەوام دەبێت لە پاڵپشتی کردنی ئەو پڕۆسەیە".
هەروەەها لەمیانی پێشانگاکەدا دامەزراوەی وزەی ئەتۆمی ئێران پڕۆژەیەکی نوێی بەرهەمهینانی وزەی کارەبای لە وێستگەی ئەتۆمی شاری دارهۆڤین سەربە پارێزگای خوزستان راگەیاند کە توانای بەرهەمهێنانی ٣٦٠ مێگاوات کارەبای هەیە.