رێگایەکی نوێ بۆ پێدانی ڤیزای تورکیا بە هەووڵاتیان دەرکرا
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • رێگایەکی نوێ بۆ پێدانی ڤیزای تورکیا بە هەووڵاتیان دەرکرا

رێگایەکی نوێ بۆ پێدانی ڤیزای تورکیا بە هەووڵاتیان دەرکرا

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:42
رێگایەکی نوێ بۆ پێدانی ڤیزای تورکیا بە هەووڵاتیان دەرکرا
1

لایک

بۆ پێدانی ڤیزای توركیا بە هاووڵاتیانی هەرێم بڕیار درا لە رێگەی پارێزەریشەوە ڤیزە بدرێت و هاوكات بڕیاریش دراوە لەماوەی یەک رۆژدا ڤیزا بە هاووڵاتیان بدرێت.

كۆمپانیای پێدانی ڤیزای توركیا لە هەولێر لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوەكرد، بۆ یەكەمجار لەمەودوا هاووڵاتییان دەتوانن لە رێگەی پارێزەرەوە داواكاری بۆ وەرگرتنی ڤیزە پێشكەش بكەن.

راشیگەیاند، سیستمی ڤیزا بەهیچ شێوەیەک وەكو كێشە نابیندرێت، ئەوەی گرنگە كوالێتی ڤیزایە، كە لە هەموو كاتێكدا لە ماوەی یەک رۆژدا ڤیزە بە هاووڵاتییان دەدرێت”.

كۆمپانیاكە ئاماژەی بەوەشكرد، لە سەرتاسەری عێراق 600 كارمەندیان هەیە، هەموو ئەو سیستمە بازرگانی و ئیدارییە بە تەكنەلۆژیایەكی بەرز پێشكەش دەكەن.