رێژەی بەفر و بارانبارین زیاد دەبێت

رێژەی بەفر و بارانبارین زیاد دەبێت

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:40
رێژەی بەفر و بارانبارین زیاد دەبێت
0

لایک

کەشناسی هەرێم پێشبینی بۆ کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتوو خستووەتەڕوو، بەپێی پێشبینییەکانیی لە کاتەکانی ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە 30-01-2023 ئاستی دابارین زیاتر دەبێت.

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم سەبارەت بە کەشوهەوای ئەمڕۆ دووشەممە رایگەیاند، “کەشی ئاسمان هەوری باراناوی دەبێت بەدرێژایی کاتەکاندا، لە ناوچە شاخاوییەکاندا بەفربارین بەردەوام دەبێت، لە کاتەکانی ئێوارە ڕێژەی دابارین زیاتر دەبێت بەتایبەت لە ناوچەکانی باکوری ڕۆژهەڵاتی هەرێم کە شارۆچکەکانی (قەڵادزێ، کۆیە، تەق تەق و شوان ) دەگرێتەوە، ئاستى دابارینى زیاتر دەبێت.

ئەوەش هاتووە، سەبارەت بە کەشوهەوای سبەی سێشەممە کەشناسی، کەشی ئاسمان هەوری باراناوی دەبێت بەدرێژایی کاتەکاندا لەگەڵ بارینی بەفر لە ناوچە شاخاوییەکاندا، لە کاتەکانی دوای نیوەڕۆ شێوازی دابارین لە هەندێ ناوچەی باشووری هەرێم لە نمەباران بۆ تاوەباران.

کەشناسی بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراوی سبەی سێشەممەی بە پلەی سیلیزی بەمشێوەیە خستووەتەڕوو:-

هەولێر : 10 پلەى سیلیزى

سلێمانی : 6 پلەى سیلیزى

دهۆک : 10 پلەى سیلیزى

هەڵەبجە : 9 پلەى سیلیزى