دەوڵەتانی ئەندام لە رێكخراوی ئۆپیک پڵەس رەزامەندییان دەربڕی بۆ زیادكردنی ئاستی بەرهەمهێنانی 400 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە لە مانگی نیسانی ئەمساڵدا.
هەریەك لە رووسیا و سعودیە گەورەترین بەرهەمهێنی نەوتن لە رێكخراوەكە و ئەمڕۆ چوارشه‌ممه رێكخراوی ئۆپیک، له به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاشكرایكرد كه رەزامەندی دراوە بە زیادكردنی بڕی 400 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە.
له به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه، مانگی نیسانی داهاتوو رووسیا و سعوودیە دەتوانن 105 هەزار بەرمیل نەوت لە رۆژێكدا زیادبكەن و وڵاتانی دیكه‌ش ده‌توانن تا ئاستی 400 هه‌زار به‌رمیل، ئاسته‌كه به‌رز بكه‌نه‌وه.