به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی ره‌مه‌زان و رۆژی كرێكارانه‌وه لە هەرێم 10 رۆژ پشوو راگەیەندرا و لە پارێزگاکانی ناوەڕاست و خوارووی عێراقیش 9 رۆژ کرایە پشوو.
ئاژانسی هه‌واڵی “بغداد الیوم” بڵاویكرده‌وه، به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی ڕه‌مه‌زانه‌وه، 9 رۆژ له‌پارێزگاكانی ناوه‌ڕاست و باشوری عێراق له‌سه‌رجه‌م داموده‌زگاكانی حكومه‌ت ده‌كرێته پشوی فه‌رمی كه له رۆژی هه‌ینی 29ی نیسانه‌وه ده‌ستپێده‌كات و رۆژی یه‌كشه‌ممه 8ی ئایار ده‌وامی فه‌رمی ده‌ستپێده‌كاته‌وه.
ئه‌وه‌شی رونكردوه‌ته‌وه، رۆژانی 29 و 30ی نیسان ده‌كه‌ونه رۆژانی هه‌ینی و شه‌ممه‌وه و پشوی فه‌رمین، رۆژی 1ی (ئایار/5) رۆژی كرێكارانه كه ئه‌ویش پشوی فه‌رمیه، پێشبینیشده‌كرێت رۆژی 2ی ئایار یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژنی ره‌مه‌زان بێت، بۆیه تاوه‌كو رۆژی 5ی ئایار ده‌كرێته پشوی فه‌رمی، رۆژانی 6 و 7ی ئایاریش ده‌كه‌ونه رۆژانی هه‌ینی و شه‌ممه‌وه و پشووی فه‌رمین، رۆژی 8ی ئایار كه رۆژی یه‌كشه‌ممه ده‌كات ده‌وامی فه‌رمی له داموده‌زگاكان ده‌ستپێده‌كاته‌وه. به‌گوێره‌ی خشته‌ی پشوه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی ره‌مه‌زان و رۆژی جیهانیی كرێكارانه‌وه، له 28-4-2022ه‌وه تاوه‌كو 7-5-2022 له سه‌رجه‌م فه‌رمانگه‌كان، خوێندنگه و زانكۆ و په‌یمانگاكانی هه‌رێمی كوردستان پشوی فه‌رمی ده‌بێت.