رۆناڵدۆ، گرێبەستی 242 ملیۆن یۆڕۆ-ی یانەی ئەل-هیلالی رەتکردەوە

یانەی ئەل-هیلال لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە، ئۆفەری گرێبەستی 2 ساڵەی بەبڕی 242 ملیۆن یۆڕۆ ئاڕاستەی کریستیانۆ رۆناڵدۆ(37) ئەستێرەی هەڵبژاردەی پورتوگال کردووە.

ئەوەش هاتووە، هەرچەندە ئۆفەری گرێبەستەکە لەلایەن رۆناڵدۆ-وە رەتکراوەتەوە، کە بە رێژەیی دەکاتە 2 ملیۆن یۆرۆی هەفتانە. بەڵام لەگەڵ تەواوبوونی جامی جیهانی قەتەڕ دووبارە چاو بە ناوەڕۆکی گرێبەستەکە دەخشێنرێتەوە.
جێی باسە، لەگەڵ ئەوەی رۆناڵدۆ هێشتا ماوەی ساڵێک گرێبەستی لەگەڵ یانەی مان یونایتیدی ئینگلیزی ماوە، چاوەڕوان دەکرێت بازاڕی گواستنەوەی ئەو یاریزانە لە داهاتوودا گەرم بێت.