روونکردنەوە دەدرێت لەسەر پاڵپشتى دارایی خوێندکاران
بڕیار لەسەر چۆنیەتی جێبەجێکردنی کێشەکانی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و پاڵپشتى دارایی خوێندکاران ده‌درێت.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 8ـی تشرینی دووه‌می 2022، ئاوات جه‌ناب نووری، وه‌زیری دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێم پێشوازی له د.ئارام محه‌ممه‌د قادر، وه‌زیری خوێندنی باڵا كرد و به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی وه‌زاره‌تی دارایی، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌ردوولا تاوتوێی چۆنیەتی چارەسەرکردنی ئاستەنگەکانى به‌رده‌م وەزارەتی خوێندنی باڵا و گرفتەکانى خوێندکاران کردووه و بڕیاریان لەسەر چۆنیەتی جێبەجێکردنی کێشەکان و پاڵپشتى دارایی خوێندکاران داوه.
ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێم:
وەزیری دارایی و وەزیری خوێندنی باڵا پرسی پاڵپشتی دارایی بۆ خوێندکاران تاوتوێ دەکەن
ڕۆژی سێ شەممە ڕێکەوتی 2022/11/8، بەڕێز ئاوات جەناب نوری وەزیری دارایی و ئابووری لە دیوانی وەزارەت پێشوازی کرد لەبەرێز دکتۆر ئارام محمد قادر وەزیری خوێندنی باڵا‌و توێژینەوەی زانستی.
لە کۆبوونەوەکەدا، بەڕێز ئاوات جەناب نوری وەزیری دارایی و ئابووری ڕۆڵی وەزارەتی خوێندنی باڵای لە ناو دام و دەزگاکانی حکومەت بەرز نرخاند لە پێگەیاندنی دەرچووانی زانکۆ‌و پەیمانگاکان لە بازاڕی کار.
هەردوولا تاوتوێی چۆنیەتی چارەسەرکردنی ئاستەنگەکانى وەزارەتی خوێندنی باڵا‌و گرفتەکانى خوێندکاران کرد و بڕیاری پێویستیان لەسەر چۆنیەتی جێبەجێ کردنی کێشەکان و پاڵپشتى دارایی خوێندکاران دا.