رێکخراوی تەندروستی جیهانی رایگەیاند، لەئێستادا سەرژمێری دەکەن بۆ ئەوەی بزانرێت ژمارەی توشبوانی سورێژەی مەیمون لەوڵاتان چەندە.
سێڵڤی بریاند، بەڕێوەبەری بەشی ئامادەکاری بۆ مەترسی توشبوون بە پەتا و نەخۆشییەکان لە ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی ئەمڕۆ شەممە لەلێدوانێکدا باسی لەوە کردووە، هەر کاتێک سەرژمێری ژمارەی توشبووان زانرا و رێکارە خۆپارێزییەکان جێبەجێ کران، دەتوانرێت بە ئاسانی نەخۆشییەکە کۆنتڕۆڵ بکرێت.
دوایین ئاماره ته‌ندروستییه‌كان له‌سه‌رانسه‌ری جیهانه‌وه ئاشكرای ده‌كه‌ن، كه ڤایۆرسی Monkeypox كه به‌هۆی یه‌كێك له ڤایرۆسه‌كان به‌ناوی پۆكسڤێردی-یه‌وه ده‌بێته هۆكاری سورێژەی مه‌یمون كه توشی ئاژه‌ڵان و به‌تایبه‌ت مه‌یمونه‌كان و توانای گواستنه‌وه‌ی بۆ مرۆڤه‌كان هه‌یه، به‌شێوه‌یه‌كی خێرا به‌ته‌واوی جیهاندا بڵاوبوه‌ته‌وه و مه‌ترسییه‌كی دیكه رووبه‌ڕووی ته‌واوی جیهان كردوه‌ته‌وه و ته‌ندروستی وڵاتانیشی خستوەتە له‌ژێر تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی نوێوە.