روونکردنەوەی بەڕێوبەرایەتی گشتیی دژەتیرۆر لەبارەی هێرشەکەی کۆرمۆر
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • روونکردنەوەی بەڕێوبەرایەتی گشتیی دژەتیرۆر لەبارەی هێرشەکەی کۆرمۆر

روونکردنەوەی بەڕێوبەرایەتی گشتیی دژەتیرۆر لەبارەی هێرشەکەی کۆرمۆر

بەڕێوبەرایەتی گشتیی هێزەکانی دژەتیرۆر (CTG) رایگەیاند، کاتیۆشایەک لە شوێنێکی نادیارەوە ئاڕاستەی کێڵگەی گازی کۆرمۆر لە نزیک ناحیەی قادر کەرەم سەربە قەزای چەمچەماڵ له‌ پارێزگای سلێمانی کراوە.

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:43
روونکردنەوەی بەڕێوبەرایەتی گشتیی دژەتیرۆر لەبارەی هێرشەکەی کۆرمۆر
0

لایک

بەڕێوبەرایەتی گشتیی هێزەکانی دژەتیرۆر (CTG) رایگەیاند، کاتیۆشایەک لە شوێنێکی نادیارەوە ئاڕاستەی کێڵگەی گازی کۆرمۆر لە نزیک ناحیەی قادر کەرەم سەربە قەزای چەمچەماڵ له‌ پارێزگای سلێمانی کراوە.

سەبارەت بە هێرشەکە راگەیەندراوێک لە بەڕێوبەرایەتی گشتیی هێزەکانی دژەتیرۆرەوە بڵاوکرایەوە.

بەپێی راگەیەندراوەکە “کاتژمێر 16:45ـی ئەمڕۆ 22ـی حوزەیران، یەک کاتیۆشا لە شوێنێکی نادیارەوە ئاڕاستەی کێڵگەی کۆرمۆر کراوە”.

لەبارەی کەوتنەوەی زیان لەو هێرشەدا، بەڕێوبەرایەتی گشتیی هێزەکانی دژەتیرۆر ئەوەی خستووەتەڕوو کە هێرشەکە هیچ زیانێکی گیانی بەدواوە نەبووە.

هەر لە راگەیەندراوەکەدا ئەوەش خراوەتەڕوو کە لە ئێستادا هێزەکانی سەربە بەڕێوبەرایەتی گشتیی دژەتیرۆر سەرقاڵی بەدواداچوون و لێکۆڵینەوەن لە رووداوەکە و لە داهاتوودا تەواوی لێکۆڵینەوەکە و وردەکارییەکەی بۆ رای گشتیی دەخەنەڕوو.