رووسیا 7 دامەزراوەی سەربازی ئۆکرانیا بۆردومان دەکات
  • TEBA KURDİ
  • جیهان
  • رووسیا 7 دامەزراوەی سەربازی ئۆکرانیا بۆردومان دەکات

رووسیا 7 دامەزراوەی سەربازی ئۆکرانیا بۆردومان دەکات

یەکێک لە دامەزراوەکان تایبەت بە کۆگای چەک بووە

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:44
رووسیا 7 دامەزراوەی سەربازی ئۆکرانیا بۆردومان دەکات
0

لایک

ئەمڕۆ پێنجشەممە، وەزارەتی بەرگری رووسیا رایگەیاند، حەفت دامەزراوەی سەربازی ئۆکرانیایان بۆردومانکردووە.

لە راگەیەندراوێکدا وەزارەتی بەرگری رووسیا ئاماژەی بەوەکردووە، “هێزە ئاسمانییەکانمان توانیویانە لە ماوەی رۆژێکدا حەفت دامەزراوەی سەربازی سەربە سوپای ئۆکرانیا بۆردومان بکەن کە کۆگایەکی چەکیشی لەخۆ گرتووە”.

رووسیا لە 24ـی شوباتی 2022، ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی لەرێگەی وشکانی و ئاسمانییەوە بە فرمانی ڤلادیمیر پوتین، سەرۆکی رووسیا بۆسەر ئۆکرانیا دەستپێکردووە و تائێستاش بەردەوامی هەیە.