رووسیا لە ئەنجومەنی ئەوڕووپا دەکشێتەوە و پەیامێک ئاڕاستەی ‘ناتۆ’ دەکات
  • TEBA KURDİ
  • جیهان
  • رووسیا لە ئەنجومەنی ئەوڕووپا دەکشێتەوە و پەیامێک ئاڕاستەی ‘ناتۆ’ دەکات

رووسیا لە ئەنجومەنی ئەوڕووپا دەکشێتەوە و پەیامێک ئاڕاستەی ‘ناتۆ’ دەکات

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:45
رووسیا لە ئەنجومەنی ئەوڕووپا دەکشێتەوە و پەیامێک ئاڕاستەی ‘ناتۆ’ دەکات
0

لایک

رووسیا، بە تۆمەتی ئەوەی خزمەتی “فراوانبوونی سەربازی و سیاسی و ئابووری” کردووەتە ئامرازێک، بڕیاری کشانەوەی لە یەکێتی ئەوڕووپا دەرکرد.

وەزارەتی دەرەوەی رووسیا رایگەیاند، “دوێنێ سێشەممە، کۆماری یەکگرتووی رووسیا بە فەرمی کشانەوەی خۆی لە یەکیتی ئەوڕووپا ئاڕاستەی
پێچینۆڤیچ بۆریچ، ئەمینداری گشتی یەکێتییەکە کردووە”.

وەزارەتی دەرەوەی رووسیا لەبارەی ئەم بڕیارەوە راشیگەیاندووە، “ئەوانەی ناچارمان دەکەن ئەم هەنگاوە بگرینەبەر، بەرپرسیارێتی تەواوی لە ناوچوونی بوارە مرۆیی و یاساییە باوەکانی کیشوەرەکە دەگرنە ئەستۆ و ئەو کاردانەوانەی کە لە ئەنجومەنی ئەورووپادا دەکرێت کە بەبێ رووسیا وەک جەستەیەکی گشتگیری ئەوڕووپی پێگەی خۆی لە دەست دەدات”.

شایەنی باسە، ئەمڕۆ 20ـەمین رۆژی جەنگی نێوان “رووسیا- ئۆکرانیا”ـیە و سەرەڕای پشتگیریکرییەکانی یەکێتی ئەوڕووپا و ئەمریکا بۆ ئۆکرانیا، تا ئێستا چەندین شاری ئۆکرانیا بە تەواوەتی کەوتوونەتە ژێر دەسەڵاتی سوپای رووسیا و کیێڤی پایتەختیش لەلایەن هەمان سوپاوە گەمارۆ دراوە.