رووسیا: رێگری لەو یارمەتییانە دەکرێت کە لەلایەن رۆژئاوا ئاڕاستەی ئۆکرانیا دەکرێن

وەزارەتی دەرەوەی رووسیا لە روونکردنەوەیەکدا رایگەیاندووە، شەڕی مۆسکۆ لەگەڵ ئەمریکا و ناتۆ بە قازانجی رووسیا نابێت، بەڵام رێگری لەو یارمەتییانە دەکرێت کە لەلایەن رۆژئاوا پێشکەشی ئۆکرانیا دەکرێت.

لەمیانی تەقاندنەوەی پردی کێرچ و بۆردومانکردنی کیێڤ گرژییەکانی نیوان رووسیا- ئۆکرانیای گەیاندە لووتکە. لەمبارەیەوە وەزارەتی دەرەوەی رووسیا رایگەیاندووە، لەپێناو کەمکردنەوەی توانای سەربازی ئۆکرانیا، رێگری لەو یارمەتییانە دەکەین کە لەلایەن رۆژئاوا ئاڕاستەی ئەو وڵاتە دەکرێت.

سێرگی ریابکۆڤ، جێگری وەزیری دەرەوەی رووسیا رایگەیاند، لەپێناو ئەوەی رۆژئاوا بە تەواوی کۆنتڕۆڵی دۆخی ئۆکرانیا نەکات، تواناکانمان خستووەتەگەڕ و ئامادەکاریمان کردووە بۆ رێگریکردن لە هەموو دۆخێکی نەخوازراو.