رووسیا دەستی بەسەر زیاتر لە 20 ملیۆن تۆن گەنمی ئۆکرانیادا گرتووە
ڤۆڵۆدیمێر زیلینسكی، سه‌رۆكی ئۆكرانیا پێی وایه سه‌رچاوه‌ی گرانبوونی نرخی خۆراک له جیهان رووسیایه، چونكه ده‌ستیبه‌سه‌ر 22 ملیۆن تۆن گه‌نم له به‌نده‌ره‌كاندا گرتووه، مۆسكۆش به‌رده‌وام ره‌تی ئه‌مه ده‌كاته‌وه.
ئیمانوێڵ ماكرۆن، سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا رایگه‌یاند، بۆ كۆتایهێنان به ئابڵوقه‌ی سه‌ر به‌نده‌ری ئۆدیسا و رێگریكردن له هه‌نارده‌ی گه‌نمی ئۆكرانیا بۆ جیهان، گفتوگۆكانمان به‌رده‌وامن.
به‌گوێره‌ی زانیاری میدیا توركییه‌كان، گفتوگۆی نێوان ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سهرۆکكۆماری توركیا و ڤلادیمێر پوتین، سه‌رۆكی رووسیا له‌باره‌ی كردنه‌وه‌ی رێڕه‌وی هه‌نارده‌ی گه‌نم بۆ جیهان، پێشكه‌وتنی باشی هه‌بووه.
سەرۆکی فەڕەنسا له‌مباره‌یه‌وه رایگەیاند، "پێویسته گه‌ره‌نتی بدرێته كه‌شتییه ئۆكرانییه‌كان له‌لایه‌ن سوپای رووسیاوه نه‌كرێنه ئامانج، له‌مباره‌یه‌وه چاوه‌ڕێی وه‌ڵامی پوتینین، بۆ ئه‌مه ئه‌نتۆنی گۆتێرێس، سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان نێوه‌ندگیری ده‌كات".
ماکڕۆن داواش ده‌كات بڕیارێكی نێوده‌وڵه‌تی ده‌ربچێت، بۆ ئه‌وه‌ی ئابڵوقه‌ی سه‌ر به‌نده‌ری ئۆدیسا هه‌ڵبگیرێت و رێگه به هه‌نارده‌ی گه‌نمی ئۆكرانیا بۆ جیهان بدرێت.
سەرەڕای ئەوەی ڤۆڵۆدیمێر زیلینسكی، سه‌رۆكی ئۆكرانیا پێی وایه سه‌رچاوه‌ی گرانبوونی نرخی خۆراک له جیهان رووسیایه، چونكه ده‌ستیبه‌سه‌ر 22 ملیۆن تۆن گه‌نم له به‌نده‌ره‌كاندا گرتووه، مۆسكۆش به‌رده‌وام ره‌تی ئه‌مه ده‌كاته‌وه.