رووسیا، بۆ گواستنەوەی هاووڵاتییانی مەدەنی ئاگربەستی راگەیاند
لە کاتژمێر 10:00 بە کاتی مۆسکۆ، ئاگربەست راگەیەندراوە
رووسیا، بۆ گواستنەوەی هاووڵاتییانی مەدەنی لە شارەکانی کیێڤ، ماریپۆل، خارکێڤ و سومی بەگوێرەی کاتی مۆسکۆ لە کاتژمێر 10:00ـەوە بەکاتی مۆسکۆ ئاگربەستی راگەیاندووە.
بەگوێرەی بڵاوکراوەیەکی ناوەندی هەماهەنگی نێوان یەکەکان بۆ دەستێوەردانی مرۆیی لە ئۆکرانیا کە سەربە وەزارەتی دەرەوەی رووسیایە، دۆخی مرۆیی لە هەریەک لە کیێڤ، ماریپۆل، خارکێڤ و سومی بەرێژەیەکی بەرچاو روولە نەرێنیبوون دایە.
ناوەندەکە ئەوەشی راگەیاندووە، کە لە کاتژمێر 10:00 بە کاتی مۆسکۆ، ئاگربەست بە مەبەستی گواستنەوەی هاووڵاتییانی مەدەنی لە هەریەک لە شارەکانی کیێڤ، ماریپۆل، خارکێڤ و سومی، راگەیەندراوە.