رووداوێکی هاتووچۆ لە گەرمیان مردنی منداڵێکی لێدەکەوێتەوە

رووداوێکی هاتووچۆ لەجۆری شێلان لە کفری روویداوە و لە ئەنجامدا مردنی منداڵێکی لێکەوتووەتەوە

شەوی رابردوو، رووداوێکی هاتووچۆ لەجۆری شێلان لە کفری روویداوە و لە ئەنجامدا مردنی منداڵێکی لێکەوتووەتەوە، پۆلیسی هاتووچۆی گەرمیانیش رایگەیاند، لێکۆڵینەوەیان لەهۆکاری رووداوەکە دەستپێکردووە.

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی گەرمیان لە راگەیەنراوێکدا باسی لەوەكردووە، شەوی رابردوو لە ناو شاری کفری لە گەڕەکی (ئیمام محمد)، رووداوێکی هاتووچۆ لە جۆری شێلان روویدا کە تیایدا ئۆتۆمبیلێک لە جۆری (هۆندا سۆناتا ) لە منداڵێکی داوە و برینداری کردووە.

ئەوەش خراوەتەڕوو، بریندارەکە بۆ وەرگرتنی چارەسەری پێویست رەوانەی نەخۆشخانەی شەهید خالد لە گەرمیان کراوە، بەڵام بە هۆی سەختی برینەکەی مردووە، لەم کاتەشدا مەفرەزەکانی هاتووچۆ بە مەبەستی لێکۆڵێنەوە لە رووداوەکە گەیشتوونەتە شوێنەکە.