رووداوێکی هاتووچۆ لە گەرمیان قوربانیی لێدەکەوێتەوە

لە رووداوەکەدا کەسێک گیانی لەدەستدا

لەمیانی رووداوێكی هاتووچۆ له‌سه‌ر رێگه‌ی نێوان كه‌لار - رزگاری، شۆفێرێک گیان له‌ده‌ستدەدات.

له‌راگه‌یاندراوێكدا، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی گه‌رمیان بڵاویكرده‌وه‌، شەوی رابردوو ‎لەسەر رێگەی نێوان (كەلار – رزگاری) نزیك بەنزینخانەی (هاوچەرخ) رووداوێكی هاتووچۆ لە جۆری پێكدادان لە نێوان ئۆتۆمبێلێك لە جۆری (كیا سۆرینتۆ و ماتۆڕسكیلی دوو تایە ) روویداوە و بەهۆیەوە شۆفێری ماتۆڕسكیلەكە گیانی لەدەستداوە سەرنشینەكەیشی بریندار بووە.

شایەنی باسە، بریندارەكە بۆ وەرگرتنی چارەسەری پێویست گەیەندراوەتە نەخۆشخانەی فریاكەوتنی شەهید هەژار لەكەلار، دوای رووداوەکەش راستەوخۆ لێکۆڵینەوە لەلایەن پۆلیسەوە دەستیپێکردووە.