رووداوێکی هاتووچۆ لە دهۆک 11 قوربانی لێدەکەوێتەوە

شەوی رابردوو رووداوێکی هاتووچۆ لە رێگەی نێوان بەدریک - شێخان لە سنووری پارێزگای دهۆک روویدا و بەهۆیەوە هەشت ئەندامی خێزانێک گیانیان لەدەستداوە و سێ کەسی دیکەش برینداربوون.

رووداوەکە لە نێوان ئۆتۆمبێلێک جۆری مینی پاس و بارهەڵگرێک بووە و 8 کەس بەهۆیەوە گیانیان لەدەست داوە، کە سەرجەمیان کریستیانن ئەندامی یەک خێزانن و خەڵکی قەزای سێمێڵن.

ئەوانەی گیانیان لەدەستداوە پێنج منداڵ، باپیری منداڵەکان و دوو هاوسەرن.