رووداوێکی هاتووچۆ لە دهۆک 11 قوربانی لێدەکەوێتەوە
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • رووداوێکی هاتووچۆ لە دهۆک 11 قوربانی لێدەکەوێتەوە

رووداوێکی هاتووچۆ لە دهۆک 11 قوربانی لێدەکەوێتەوە

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:42
رووداوێکی هاتووچۆ لە دهۆک 11 قوربانی لێدەکەوێتەوە
0

لایک

شەوی رابردوو رووداوێکی هاتووچۆ لە رێگەی نێوان بەدریک – شێخان لە سنووری پارێزگای دهۆک روویدا و بەهۆیەوە هەشت ئەندامی خێزانێک گیانیان لەدەستداوە و سێ کەسی دیکەش برینداربوون.

رووداوەکە لە نێوان ئۆتۆمبێلێک جۆری مینی پاس و بارهەڵگرێک بووە و 8 کەس بەهۆیەوە گیانیان لەدەست داوە، کە سەرجەمیان کریستیانن ئەندامی یەک خێزانن و خەڵکی قەزای سێمێڵن.

ئەوانەی گیانیان لەدەستداوە پێنج منداڵ، باپیری منداڵەکان و دوو هاوسەرن.