رووداوێکی هاتووچۆ لەسەر رێگای دهۆک گیان لەدەستدانی دوو کەسی لێدەکەوێتەوە

لەسەر رێگەی ناحیەی کەلەکچی بۆ ئۆڤەرپاسی ناحیەکە، لە رووداوێکی هاتووچۆدا دوو کەس گیانیان لەدەستدا و کەسێکی دیکەش برینداربوو

لەسەر رێگەی ناحیەی کەلەکچی بۆ ئۆڤەرپاسی ناحیەکە، لە رووداوێکی هاتووچۆدا دوو کەس گیانیان لەدەستدا و کەسێکی دیکەش برینداربوو.

ئەمڕۆ شەممە 6ـی ئابی 2022، وتەبێژی هاتووچۆی دهۆک بە میدیا ناوخۆییەکانی راگەیاند، رووداوەکە ئەمڕۆ کاتژمێر 06:00ی بەیانی روویداوە و لەنێوان بارهەڵگرێک و ئۆتۆمبێلێکی تایبەت لە جۆری ئۆپڵ بووە.

لە ئەنجامی رووداوەکەدا دوو کەس گیانیان لەدەستداوە کە ژن و منداڵێک بوونە و پەڕاوی لێکۆڵینەوەش بۆ رووداوەکە کراوەتەوە.